“عوسمان ئیسماعیلی”، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز، لە دوای دەستبەسەرکرانیەوە تا ئێستا چارهنووسی لە دۆخێکی نادیاردایە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، “عوسمان ئیسماعیلی”، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٩ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانیدا، هێشتا چارهنووسی نادیاره، بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، “عوسمان ئیسماعیلی” لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سەققزەوە گواستراوەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە. شایانی باسه ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕێكهوتی ١٩ی مانگی ڕێبهندان، لە شاری سەقز بە بێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.