دەستەیەک لە ئهرتشییهكانی دەرکراوی ساڵی ٥٩ له شاری سنە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبهندان، ڕۆژی ئاشکرابوونی كۆمهڵه له پهیامێكدا پیرۆزبایی خۆیان دەربڕی و لەم پەیامەدا جەختیان لەسەر ئامانجەکانی کۆمهڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کردەوە، کە کۆمهڵه هەمیشە یارمەتیدەری بێبەشەكان و چینی کرێکاری کوردستانه و باسیان لە گیانبهختكردوو هاوڕێ “فەرهاد شەعبانی” کرد کە یەکێکە لە ڕابەران و کادرەکانی ئەم حیزبە . لە کۆتاییدا خۆیان بە پەیڕەوی ڕێبازی ئەسڵی کۆمەڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران زانی.