ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، لایه‌نگرانی کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران لە شاری بانە لە ڕێوڕەسمێکدا، ڕێزیان لە ساڵڕۆژی ئاشکرا بوونی خەباتی نهێنی کۆمەڵە گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕێوڕەسمه‌كه بە سرودی “ئەنترناسیوناڵ” و پاشان دەقیقەیەک بێدەنگی دەستی پێ‌کرد و بە کۆپلە شێعرێک بێدنگی شکێندرا، یەکێک لە بەشدار بووان لە قسەو باسێکدا بار‌و دۆخی ئێستای شۆڕشی ئێران و ئاخێزی جەماوەری خستە بەر باس و هەر وەها لێدوانی لە سەر کۆبوونەوەی به ناو پێشکەش بە بەشداربووان کرد. ڕێوڕەسمه‌كه بە سڵامەتی و خۆشی له فه‌زایه‌كی هاوڕێیانه‌ی به‌شداربووان کۆتایی پێهات.