ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانی بانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له هاوكاره‌كانیان له شاره‌كانی سنه، كامیاران، مه‌ریوان و دیوانده‌ره ڕاگه‌یاند و هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ كپ كردنی ده‌نگی مافخوازی موعه‌لیمانیان به توندی مه‌حكووم كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، “هه‌ر ئه‌و جۆره ئاگادارن، چه‌ند ساڵێكه به‌شێكی زۆر له فه‌رهه‌نگیانی وڵات له ژێرناوی “ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی ئێران” به دڵسۆزی و به‌رپرسیاره‌تیه‌وه هه‌وڵیان داوه به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش و مافه پێشێلكراوه‌كانی قوتابیان و فه‌رهه‌نگیان بكه‌ن و كات و ژیانی خۆیانیان له‌م ڕێگایه‌دا ته‌رخان كردووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش له جیاتی پێشوازی و پشتیوانی له‌و ئه‌نجومه‌نه، سزای به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی سه‌پاندووه و ئێمه كۆمه‌ڵێك له موعه‌لیمانی شارستانی بانه، كرده‌وه نایاساییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه به توندی مه‌حكووم و داوا له به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی كول و ئوستانی كوردستان ده‌كه‌ین به زووترین كات سزاكان ڕابگرن.