کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

گیان له‌ده‌ستدانی ٥٠ كه‌س له‌ دوو ڕووداوی جیاجیا له‌ پاكیستان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، له‌ دوو ڕووداوی جیاجیا دا له‌ وڵاتی پاكیستان ٥٠ كه‌س بوونه‌ قوربانی كه‌ ١٠ كه‌سیان منداڵن.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی پاكیستان، ئۆتوبووسێكی موسافیربه‌ری به‌ ٤٨ سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ میحوه‌ری كۆوه‌یته‌ بۆ كه‌راچی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و پاش به‌ربوونه‌وه‌ بۆ ناو دۆڵێك ئاگری تێبه‌ربوو و به‌هۆیه‌وه‌ ٤٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و پێنج كه‌س به‌سه‌ختی بریندار و ته‌نیا سێ كه‌س ڕزگاریان بووه‌، له‌ ڕووداوی دووهه‌م دا به‌له‌مێك نووقمی ئاو بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٠ منداڵی ته‌مه‌ن نێوان ٧ بۆ ١٤ ساڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١١ منداڵی دیكه‌ ڕزگار كراون كه‌ باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌.

بابەتی پەیوەندیدار

پشتیوانی “ئه‌مجه‌د ئه‌مینی” باوكی “ژینا ئه‌مینی” له‌ تووماج ساڵحی

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی بیرمه‌ند له‌ شاری سه‌قز

-

سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له‌ بۆكان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی باكووری كوردستان دژبه‌ چالاكی مه‌عده‌ن

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كانگای به‌ردی خه‌ڵۆز له‌ كرمان

-

بانگهێشتی سێ چالاكی سنفی موعه‌لیمانی خووزستان بۆ دادگای ئه‌هواز

-