کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كوژرانی ژنێک لەلایەن کەسێکی نەناسراوه‌وه‌ له‌ مه‌ریوان

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنێکی خەڵکی گوندی “نێ”ی سه‌ربه‌ شاری مەریوان بەناوی “نگین ڕوستەمی” ڕۆژی دووشەممە لەلایەن کەسێکی نەناسراوه‌وه‌ لە حەوشەی ماڵەکەی سووتێندراوه‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، نگین ڕوستەمی لە منداڵییەوە بە شوو دراوه‌ و دوو جاری دیکەش ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو به‌ڵام له‌ ژیانه‌ هاوبه‌شه‌كانی پێشوویدا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌ و كاتێك ژێانێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌سێكی باش له‌ گوندی “نێ”ی مه‌ریوان پێكدێنێت له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌سووتێندرێت و كاتێك ده‌یگوازنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه به‌ كادری ده‌رمانی وتووه‌: “پیاوێکی کورتە باڵا کە ڕوومەتی داپۆشاندبوو هێرشی بردووەتە سەری و ئاگری داوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ له‌نده‌ن

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

كوژرانی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات

-

گواستنه‌وه‌ی “ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ پاركی لاله‌ی تاران

-