به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا ده‌ستیان كردووه به كشانه‌وه له باكووری عێراق و هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره ئه‌رته‌ش و پۆلیسی عێراق هاوڕێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناوچه سنوورییه‌كان بپارێزن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا چه‌ندین بنكه‌ی نیزامی خۆیان له كوێستانی “دێل” له زه‌نجیره چیاكانی لیلهكان له ناوچه‌ی برادۆست كه ناسراوه به مۆسهلهسی سنووری ئیران- عێراق و توركیا چۆڵ كردووه و بڕیاره هێزه سنوورییه‌كانی فیدڕاڵی عێراق له‌و ناوچانه جێگیر بن. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌هۆی هێرشی شیمیایی و خوشه‌یی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین كه‌س له خه‌ڵكی كوردستان و گه‌شتیاری عێراقی گیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی توركیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی “پ.ك.ك” شكستی هێنا و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌ربازانی كوژران و بریندار بوون.