به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ی ساڵی خه‌ڵكی كامیاران به‌ناوی “سه‌هه‌ند یووزی” كه پیشه‌ی كرێكاریه، له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به یه‌ك ساڵ زیندان هاومانا له‌گه‌ڵ ٣٠٠ ملیۆن تمه‌ن جزای ماڵی مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “سه‌هه‌ند یووزی” له ڕێكه‌وتی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له سه‌ركار له بازگه‌ی جاده‌ی كرماشان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی زیندانی سنه كرا. ناوبراو به‌بۆنه‌ی له‌ده‌ستدانی توانای كاركردنی باوكی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی، ناناوه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی و هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه وازی له خوێندن هێناوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.