ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كامیۆن‌داران و خاوه‌ن ئۆتۆمبێله ئێرانیه‌كانی دانیشتووی كانادا، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاوه‌ن ئۆتۆمبێل و كامیۆندارانی ئێرانی دانیشتووی كانادا به مه‌به‌ستی پشتیوانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران دژ به كۆماری ئیسلامی كاروانێكیان له شه‌قامه‌كانی شاری “تۆڕنتۆ” به‌ڕێخستووه و به مانگرتن داوایان له ده‌وڵه‌تی كانادا كرد كولیه‌تی سپای پاسداران بخاته نێو لیستی تیرۆره‌وه.
