به‌هۆی ئه‌و باروودۆخه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته به‌سه‌ر ناوچه‌كانی “سه‌ریكانی” و “گرێ سپی”دا سه‌پێندراوه، دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی توركیا نرخی سووته‌مه‌نی بردۆته سه‌ره‌وه و كاره‌بای لێ قه‌تع كردوون و ئاوی خواردنه‌وه‌ش ده‌ست ناكه‌وێت و هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیاش سه‌رقاڵی داگیركردنی ماڵ و موڵك و دارایی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و هیچ بایه‌خێك به ژیانی خه‌ڵكی ناده‌ن. زانیارییه‌كان باس له كه‌ڵك وه‌رگرتنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له پلاستیك و زبڵ بۆ سووتاندن و گرمكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئیمكاناتی بێهداشتی و ده‌رمانی نییه و به ده‌یان كه‌س تووشی نه‌خۆشی بوون كه زۆربه‌یان منداڵن.
