کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

چەند ملیۆن کۆچبەری ئێرانی فاکتۆڕێکی جیدی و کاریگەر بۆ بەهێز کردنی خەباتی نێوخی وڵات

کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەی دنیایە کە خەڵک زۆر لێیەوە کۆچ دەکەن. ئیستبدادی مەزهەبی، یاسای کۆنەپەرستانە و پڕ لە هەڵاواردن گەندەڵی بەرین و نیهادینە بوو، هەڵاواردنی سیستماتیک دژبە بەشێکی بەرین لە کۆمەڵ لەسەر بنەمای جنسیەت، نەتەوە، مەزهەب و داسەپاندنی شێواز و ئۆلگوی ژیانێکی هاوتەریب لەگەڵ ئاینی شیعە بەسەر خەڵکدا، بێ ئاسۆیی لاوان، ئابووری وێران و گرانی کەمەر شکێن، و گەلێک ئێش و ئازاری لەوە پتر، زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس لە خەڵکی ئێرانی وادار بە کۆچبەریی ناچاری کردوە بەرەو وڵاتانی دیکە.

ئەگەر جەمعیەتی ئێران زیاتر لە ٨٥ ملیۆن و ژمارەی کۆچبەرانیش ٥ ملیۆن کەس بێت، لە وڵاتێکدا کە بەرەوڕووی شەڕی دەرەکی و قاتوقڕی و کارەساتی سروشتی نەبۆتەوە، نزیکەی ٦ لەسەدی خەڵک ناچار بە کۆچ کردن کراون. کۆچبەرانی ئێرانی ئاوێتەیەکی جۆراوجۆر لە نەیارانی ڕژیم و پاش ماوەکانی نەسڵ کوژی دیەی ٦٠، ڕۆژنامەنووسان، هونەرمەندان، نووسەران، پسپۆڕان و کەسانی خوێندەوار، مامۆستایانی زانکۆکان، هەڵسوڕاوانی کۆمەڵایەتی و ژینگەیین.

کۆچبەرانی ئێرانی و بەتایەبەت نەسڵی دووهەم و سێهەمی ئەو  کۆچبەرانەی کە لە وڵاتانی ئوروپایی، ئامریکایی و لە باقی شوێنەکانی دنیادا لەدایک بوون، گەورە بوون و دەرسیان تەواو کردووە، بوونەتە دوژمنێکی وشیار، ڕێکخراو، بەتوانا و ئاموزشدراو دژبە کۆماری ئیسلامی. لەنێو ئەم هێزە کۆچبەرەدا بە سەدان نوێنەری پاڕلمان و ناوەندە ناوچەییەکان لەو وڵاتە جۆراوجۆرانەدا، بە هەزاران کەسی شارەزا و پسپۆڕ، مامۆستای زانکۆ، خوێندەوار و زمان زان بوونیان هەیە کە لە پێناو ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامیدا خەبات دەکەن.

لە نزیک بە ٤ مانگ لەوەپێشەوە و لە سەرەتای شۆڕشی ژینادا کۆچبەرانی ئێرانی و کوردستانی بوونەتە هەڵسوڕاوترین و کاریگەرترین بەشی کۆچبەران لە ئاستی دنیادا. سێ خۆپیشاندانی تۆڕنتۆ لە کانادا، ئاڵمان و فەڕانسە کە ژمارەیەکی دەیان هەزار کەسی لەدەوری دروشمەکانی مردن بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، سپای پاسداران تیرۆریستن و دەرکرانی باڵوێزەکانی حکومەتی ئیسلامی دەرخەری هێز و توانایی گەورە و بەرینی کۆچبەرانی ئێرانیە بۆ پشتیوانی و بەهێزکردنی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانە لە نێوخۆی وڵات.

بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ کۆماری ئیسلامی بە گوشار و یان هاندان، بەشێک لە کۆچبەرانی لە وڵات وەدەر ناوە و کاربەدەستانی حکومەتی لەسەر ئەو بڕوایە بوون کە ئەم نەیارانە لە نێوخۆی وڵاتدا دەبنە هۆی هەڕەشە بۆ سەر ڕژیم و لە دەرەوە بەرە بەرە پەڕاویز دەکەون و هیچ کاریگەریەکیان نامێنێ. ئێستا بە ملیۆن کۆچبەری ئیرانی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بوونەتە فاکتۆڕی سەرەکی پەڕاوێزکەوتنی حکومەتی ئیسلامی و بۆ پشتیوانی و بەهێزکردنی بزوتنەوەی نێوخۆی وڵات. تیرۆر، ئینسان ڕفاندن و هەڕەشەی رۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاترلە کۆچبەران و هەڵسوڕاوانی سیاسی لە دەرەوەی وڵات نیشانەی وەحشەتی ڕژیمە لەم هێزە و هەوڵدانە بۆ بێدەنگ کردنیان.

کۆچبەران لە دەرەوەی وڵات و لە یەکێتی و هاوپشتی لەگەڵ هێزەکانی دژی ڕژیم لە نێوخۆی وڵاتدا، بوونەتە هێزێک بۆ ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامی.

حکومەتی ئیسلامی قەت بەم شێوەیە پەڕاوێز، بێزراو و ئاسیب پەزیر نەبووە. لە هەمانحاڵدا خەڵکی نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتیش هیچ کاتێک لەم ئاستەی ئێستادا خاوەنی یەکگرتوویی خەباتکارانە نەبوون. هیوا بە سەرکەوتن و یەکێتی خەڵک گەلێک پتەوتر و بەرین ترە لە پێشو. ڕاست لە بارودۆخێکدا کە دەسەڵاتدارانی ئیسلامی بەترس و نیگەرانیەوە، بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە دەست لەئەنجامدانی هیچ جەنایەتێک ناپارێزن، ئێرانیانی تێکۆشەر لە دەرەوەی وڵات بەردەوام خەریکی بەڕێوەبردنی کەمپەینی پشتیوانی لە خەبات و تێکۆشانی نێوخۆی وڵاتن.

بابەتی پەیوەندیدار

نەریتی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی کرێکار لە کوردستان

-

وتارێک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئەمن کردنی کار

-

کەمپینی هاوپشتی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین تا دێت بەربڵاوتر دەبێت

-

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-