ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی به‌فرانبار، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای سێ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی به‌سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی شاری بۆكان به‌ناوی “جه‌لال ئه‌مینی” و سزای سێ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی به‌سه‌ر “سۆهه‌یلا مه‌تاعی” چالاكی بواری ژنان دا سه‌پاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی بۆكان “جه‌لال ئه‌مینی” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به سێ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه، ناوبراو هاوژینی “عه‌زیمه ناسری” به‌ندكراوی سیاسی پێشووه و له ڕێكه‌وتی ٢٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له‌لایه‌كی دیكه‌وه دادگای ڕژیم به شێوه‌ی ئانلاین “سۆهه‌یلا مه‌تاعی” به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام و بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆپاگاندا” و “تێكدانی بیر و ڕای گشتی” به ١٨ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه.