شه‌وی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سنه به‌هۆی نه‌بوونی نه‌رده‌ی ئیمه‌نی له قه‌راخ دیواری به‌رزاییه‌ك له شارۆچكه‌ی به‌هاران كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، له مه‌سكه‌ن مێهری به‌هارانی سنه، شاره‌داری نه‌رده‌ی بۆ به‌رزایه‌كی شه‌ش متری دانه‌ناوه و به‌هۆی ئه‌و به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئوستانی كوردستانی گرتۆته‌وه، هاووڵاتیه‌ك له به‌رزایی كه‌وتۆته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست داوه. هاووڵاتیان ده‌ڵێن: ڕۆژانه ژن و منداڵی خه‌ڵك له‌و شوێنه هاتووچۆ ده‌كه‌ن و مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هه‌مووان درووست بووه به‌ڵام شاره‌داری هیچ بایه‌خێك به كێشه‌ی خه‌ڵك نادات.