ڕۆژی دووشه‌ممه 26ی مانگی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه و به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوچوو.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به ده‌یان كه‌س به‌شداری ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی گیانبه‌ختكردوویه‌كی ڕێگای ئازادی به‌ناوی “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی” بوون و وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی دروشمه‌كانی “شه‌هید نامرێت”، “نه سه‌ڵته‌نه‌ت، نه ڕێبه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری” و “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”یان به‌رز كرده‌وه و له كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌شدا باوكی “هوومه‌ن” وتارێكی به‌نرخی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و تێدا داوای له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كرد به یه‌كریزی و یهكدهنگیهوه به‌ره‌نگاری ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر ببنه‌وه.