له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوی “سینا نادری” به‌هۆی ڕاودوونانی هێزه‌كانی ڕژیم له‌به‌رزایی كه‌وته‌خواره‌وه و به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌وسوود په‌لاماری كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه و له‌كاتی هه‌ڵهاتنیاندا كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ به‌ناوی “سینا نادری” له به‌رزایی به‌ربووه‌ته‌وه و ده‌ست و سه‌ر و ددانی شكاوه و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پاوه كراوه.