ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی شاری دیاربه‌كر له باكووری كوردستان، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵاوسان و خراپی دۆخی ژیانیان له مه‌یدانی “دا‌غ كاپی” كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆككۆمار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی شاری دیاربه‌كر له ناره‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و به جل و به‌رگی كاره‌كه‌یانه‌وه له مه‌یدانی “دا‌غ كاپی” كۆبوونه‌وه، به‌شداربووان به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد ڕایانگه‌یاند: كرێكارانی نانه‌واخانه‌ش مافیان هه‌یه و خوازیاری دامه‌زرانی ئیتحادیه‌ی كرێكاری سه‌ربه‌خۆن. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: رۆژی ١٤ كاتژمێر به‌بێ پشوودان كار ده‌كه‌ن و بیمه‌یان نییه و چیتر ناته‌وانن ئه‌و باروودۆخه قبووڵ بكه‌ن و خوازیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆككۆمار وه‌كوو به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌و دۆخه ئابووریه‌ن.