له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندان و شه‌لاقی به‌سه‌ر وه‌رزشوانێكی خه‌ڵكی خۆڕه‌م ئاوا به ناوی “حامید حه‌یده‌ری” دا سه‌پاندووه.
“حامید حەیدەری”، قارەمانی وەرزشی پرێس‌سینەی جیهان و خەڵکی خۆڕەمئاوا و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی جەماوەریی ئەو شارەیه كه لەلایەن دادگای ئینقلابه‌وه بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” و “هاندانی خەڵک بۆ توندووتیژی”، سزای ١۵ مانگ و دوو ڕۆژ زیندان و ٦٠ زه‌ربه شه‌لاقی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.