ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی به‌فرانبار، دوو منداڵی دانیشتووی ناوچه‌ی برادۆست به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ربازانی توركیه به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو منداڵه له گوندی خه‌ڵیفانی سه‌ر به شارۆچكه‌ی سیده‌كان له سنووری پارێزگای هه‌وڵێر سه‌رقاڵی ئاژه‌ڵداری بوون كه له‌لایه‌ن سه‌ربازانی توركیاوه ده‌ستڕێژی كولله‌یان لێكراوه و به‌سه‌ختی برینداربوون.