به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌حه‌ر شه‌هبازی” له زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج و “تاهیره بهجڕهوانی” له زیندانی ئێڤین به‌هۆی مانگرتن له خواردن و بێبه‌شكرانیان له ده‌رمان، باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان درووست بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌حه‌ر شه‌هبازی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ ڕۆژی ٨ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و ماوه‌ی ١٤ ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی مانی له خواردن گرتووه و ئێستا باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و به‌رپرسانی زیندان له ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌شیان كردووه، هه‌روه‌ها “تاهیره بهجڕهوانی” هاوسه‌ری گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی و خه‌ڵكی شاری میانه، ڕۆژی ٣٠ سه‌رماوه‌ز له شوێنی كاره‌كه‌ی له “قه‌لعه حه‌سه‌ن خان”ی تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا، ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی نایاسایی هێزه ئه‌منیه‌كان مانی له‌خواردن گرتووه و وێڕای بێبه‌شكرانی له ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ساز بووه.