ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی به‌فرانبار، تەرمی فەرماندەیه‌كی باڵای سپای پاسدارانی بیرجه‌ند به‌ناوی “حەسەن ئەمیرئابادی زادە” لە دۆڵی “فەیزئاباد” لە نێوان جادەی بیرجەند – قایین دۆزرایەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سپای “ئەنسارولڕەزا”ی خوراسانی جنووبی، بۆ ئەوەی مەرگی ئەم تیرۆریستە ئاشکرا و میدیایی نەکرێت، ڕایگه‌یاندووه كه ناوبراو هەڵدێراوە و کەوتووەتە نێو دۆڵێكه‌وه له حاڵێكدا بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ڵێن، سپای “ئەنسارولڕەزا” ڕێگەیان نەداوە پشکنینی پزیشکی بۆ تەرمەکەی بکەن و به‌خێرایی لە گۆڕستانی “حاجی ئاباد”ی بیرجەند ناشتوویانه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حەسەن ئەمیرئابادی زادە” یەکێک لە گەندەڵ و ڕانتخۆرە گەورەکانی بیرجەند بووه کە لەگەڵ “غوڵام‌حسێن کەریمپوور”ی سەر بە سپای “ئەنسارولڕەزا”ی خوراسانی جنووبی، بە سوودوەرگرتن لە هەژاری خەڵکی ناوچەکە و دەستبەسەرداگرتنی زەوییە دەوڵەتییەکان، پارەیەکی گەورەیان کۆ کردبۆوه.