له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ١١ هاووڵاتی دیكه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراوان.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوه‌كانی “مۆعهیهد حسێنی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “په‌یام محه‌ممه‌دی”، “مێحراب مورادی” و “حسێن فه‌تحۆڵڵاهی”، لاوێكی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “زانیار ساعدی”، پارێزه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی “بێهزاد حه‌كیمی زاده”، لاوێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ساحێبی سه‌قز به‌ناوی “دانیال مه‌سوونی”، لاوێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “ئیسماعیل شێخی دۆست” و سێ برای خه‌ڵكی شنۆ به‌ناوه‌كانی “كه‌ماڵ، جه‌ماڵ و محه‌ممه‌د گه‌رمێنی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.