له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای ١٨ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێكی خه‌ڵكی ساری به‌ناوی “ئێحسان پیرباش” دا سه‌پاند كه ١٠ ساڵی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئێحسان پیرباش” له به‌رواری ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ و له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی قائیمشار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ساری كرا. به‌پێی ڕاپۆرتی فێدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان، له ڕه‌وتی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران‌دا به لانیكه‌م ٥٨ ڕۆژنامه‌وان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه تا ئێستا ٣٣ كه‌سیان به دانانی وه‌سیقه ئازادكراون و چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی دیكه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.