ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی به‌فرانبار، گازی ئوستانه‌كانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی و جنووبی له سه‌رمای ١٥ پله‌ی ژێر سیفر پچڕا و كێشه‌ی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و دوو ئوستانه سازكرد.
به‌دوای ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری نه‌وتی ڕژیم سه‌باره‌ت به كه‌می گاز و سووته‌مه‌نی له زستان و ئه‌گه‌ری بڕانی گاز له وه‌زری سه‌رما دا، ده‌وڵه‌تی ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی بڕیاری پچڕانی گازی ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه‌كانی وه‌كوو پترۆشیمی و سه‌نعه‌تی فوولادی ده‌ركرد و ڕۆژی ڕابردووش باسیان له داخرانی پایته‌خت بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ كرد. له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووردا زۆربه‌ی وه‌زه‌خانه‌كان به مازۆت كاریان كردووه و كه‌ش و هه‌وای زۆربه‌ی شاره‌كان ناته‌ندرووست ڕاگه‌یه‌ندراوه، هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردووش گازی شاره‌كانی مه‌شهه‌د، بیرجه‌ند، تۆربه‌ت جام و تۆربه‌ت حه‌یده‌ریه پچڕا و خه‌ڵكی ژیانیان له سه‌رمای ١٥ پله ژێر سیفر به‌سه‌ر كرد، له‌حاڵێكدا به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنی زستانێكی سه‌ختیان بۆ ئۆرووپا ده‌دا خۆیان تووشی ئه‌و زستانه سه‌خته بوون.