ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له لابراتواره‌كانی “سیانس” له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ئه‌لبۆرزی ئوستانی قه‌زوێن، چوار كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و ڕووداوه ده‌ستی پێكردووه و برینداره‌كانیش گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان. نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ناستانداردبوونی ماشێنه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارمه هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌روه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیانی ڕووداوی كاره له ئێران.