ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی به‌فرانبار، ده‌زگایی قه‌زایی ڕژیم سێ به‌ندكراوی به‌لووچی به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دڕه‌سووڵ شه‌هبه‌خش”، “ئه‌خته‌ر محه‌ممه‌د” و “نه‌زیر سۆرخ كه‌مان” له زیندانه‌كانی كرمان و به‌نده‌رعه‌باس له سێداره داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هۆكاری سه‌پاندنی سزای سێداره به‌سه‌ر “محه‌ممه‌دڕه‌سووڵ شه‌هبه‌خش” و “ئه‌خته‌ر محه‌ممه‌د” ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووا ڕه‌وه‌ندی له‌سێداره‌دانی لاوانی به‌لووچ توندتر بووه‌ته‌وه و ڕۆژی ڕابردوو لاوێكی دیكه‌ی بێ ناسنامه‌ی به‌لووچ له‌زیندانی به‌نده‌رعه‌باس كه خێزاندار و خه‌ڵكی گوندی میله‌كی سه‌ر به شاری زابۆله به‌بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سێداره داوه.