ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی ناوچه‌ی نه‌وتی “ئاغاجه‌ری” له شارستانی ئۆمیدیهی خووزستان، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان چوون بۆ تاران و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی فه‌زای سه‌وزی ناوچه‌ی نه‌وتی “ئاغاجه‌ری” به شێوه‌ی حه‌جمی، قه‌راردادی و شیركه‌تی له‌لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه دمهزرابوون، پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌راردادی په‌یمانكار، له بیلاته‌كلیفی ماونه‌ته‌وه و وێڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه. ڕۆژی دووشه‌ممه كرێكارانی ناڕازی به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان سه‌ردانی تارانیان كرد و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆبوونه‌وه.