له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، 11 هاووڵاتی دیكه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندێكی ئوستانداری كوردستان و خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “هیوا سوڵتانی” و دوو لاوی خه‌ڵكی سنه به‌ناوه‌كانی “فه‌رهاد مه‌له‌كی” خه‌ڵكی گوندی ته‌نگیسه‌ر و “وریا قه‌مه‌ری”، دوو مێرمنداڵی خه‌ڵكی جوانڕۆ به‌ناوه‌كانی “كیان میرئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه و “ماهان بابایی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ، كچێكی لاوی خه‌ڵكی بۆكان به‌ناوی “ڕۆژان كازمی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، لاوێكی خه‌ڵكی دێهلۆڕان به‌ناوی “ئه‌مین داوه‌ری”، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “زوهره ڕه‌حمانی”، لاوێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوی “فه‌رهاد نه‌وایی” و خوێندكارێكی خه‌ڵكی تاران به‌ناوی “محه‌ممه‌د شه‌باهه‌تی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.