ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی كارخانه‌ی فوولادی ئه‌زنا دژبه ناڕوونی چاره‌نووسیان و كرێكارانی خانه‌نشینكراوی شیركه‌ته‌كانی كاغه‌زی پارس و حه‌وت ته‌په دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی خانه‌نشینكراوی شیركه‌ته‌كانی حه‌وت ته‌په و كاغه‌زسازی شووش به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمین ئیجتیماعی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون و ڕایانگه‌یاند به‌هۆی كه‌می حه‌قده‌سته‌وه له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین، له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی بێكاركراوی كارخانه‌ی داخراوی فوولادی ئه‌زنا له ئوستانی لۆڕستان، خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان و كرانه‌وه‌ی كارخانه بوون.