به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوێكی به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “ئه‌میر حسێنی” ته‌من ٢٣ ساڵ و پاڵه‌وانی وه‌رزشی، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگره.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، “ئه‌میر حسێنی” له به‌رواری ١٦ خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیرانی نییه. به‌پێی زانیارییه‌كان، باوكی ئه‌و لاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌ناكاو ڕۆڵه‌كه‌ی له دادگاه بینیوه كه نینۆخهكانیان كێشاوه و جه‌سته‌یان به به‌رق سوتاندووه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه كه كوژرانی پۆلیسێك له‌ئه‌ستۆ بگرێت ده‌نا ده‌یكوژن. باوكی ئه‌و لاوه شۆڕشگێڕه بۆ ڕزگاركردنی ڕۆڵه‌كه‌ی داوای یارمه‌تی له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كات كه بچن به هانایانه‌وه.