ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی به‌فرانبار، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “عه‌لی ڕه‌زا ڕه‌سووڵیان پور” له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای ئه‌و شاره‌وه بۆ ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری سزا درا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا چالاكێكی مه‌ده‌نی شاری سه‌قز به‌ناوی “شیلان ڕشیدزاده” بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌لی ڕه‌زا ڕه‌سووڵیان پور” له به‌رواری ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ دا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی به‌ندیخانه‌ی نه‌غه‌ده و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه ئازادكرابوو، ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای پیرانشاره‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژی نیزام” به ٢ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “شیلان ڕه‌شیدزاده” خوێندكاری زانكۆی په‌یام نووری سه‌قز له به‌رواری ١٣ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ڕۆژی ڕابردوو له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیه‌وه به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه گوازراوه‌ته‌وه.