ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی به‌فرانبار، شۆرای خوێندكارانی شاری سنه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی به مووشه‌كی سپای پاسداران، ڕاگه‌یاندنێكیان سه‌باره‌ت به ڕاپه‌ڕین و مانگرتنی گشتی بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، کچان و کوڕانی خوێندکار و قارەمانی شاری سنە بۆ ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانبار و لە ساڵڕۆژی کارەساتی فڕۆکەی ئۆکراینی، بە داخستنی دووکان و بازاڕەکان و هەروەها کۆبوونەوە لە گوڕستانی بەهەشت محەممەدی شاری سنە مانگرتنی سەراسەری دژبه کۆماری ئیسلامیی بەڕێوە دەبەین و چالاكییه‌كانمان تا ڕووخانی كۆماری ئیسلامی درێژه پێده‌ده‌ین.
