به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر لاوێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی كامیاران به‌ناوی “پوریا جه‌واهری” دا سه‌پاندووه و مه‌ترسی له سێداره‌دانی هه‌یه.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه، دادگای ڕژیم “پوریا”ی به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كردووه له حاڵێكدا زیاتر له ٥٠ كه‌س شایه‌تیان داوه كه له كاتی كوژرانی ئه‌و چه‌كداره‌ی ڕژیم، “پوریا” له شاری كامیاران نه‌بووه به‌ڵكوو له گونده‌كه‌یان كاتی به‌سه‌ر بردووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و ڕووداوه‌وه نییه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه به‌جۆرێك كه ددان و ده‌ستێكی شكاوه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.