به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم شه‌ش لاوی خه‌ڵكی شارستانی “نێكا”ی سه‌ر به ئوستانی مازه‌نده‌رانی به بیانووی ئاگردانی دادكوسته‌ری ئه‌و شاره به‌موحاره‌به مه‌حكووم كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌ش لاوی خه‌ڵكی گوندی “قه‌لعه سه‌ر”ی سه‌ر به شارستانی “نێكا” به‌ناوه‌كانی “مێقداد یه‌عقووبی”، “عه‌لی ئه‌سغه‌ر فه‌غانی”، “حسێن شه‌عبانی”، “عه‌لی ئه‌كبه‌ر جانی” و دوو برا به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د و عه‌لی ڕه‌سووڵی” به تۆمه‌تی ئاگردانی دادگۆسته‌ری شاری “نێكا” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه به “افساد فی الارض” و “موحاره‌به” مه‌حكووم كراون. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و شه‌ش لاوه كه سه‌رجه‌میان ته‌مه‌نیان ژێر ٢٥ ساڵه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌وه بۆ ئه‌وی دانپێدانانی زۆره‌ملێ یان لێ وه‌ربگرن.