به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی به‌فرانبار، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منیه‌تیان به‌سه‌ر شاری جوانڕۆ دا سه‌پاند و هێڵی ئێنته‌رنێت به ته‌واوی به‌رته‌سك و هاتووچۆی خه‌ڵكیان كونتڕۆڵ كرد.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی لاوانی ئه‌و شاره هێشتا درێژه‌ی هه‌یه و تا ئێستا ٢٨ كه‌سیان له‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. به‌پێی ئاماری ڕێكخراوی هێرانا، ڕێژه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له سه‌د ڕۆژی ڕابردوودا گه‌یشتۆته ٥١٦ كه‌س كه ٧٠ كه‌سیان منداڵن و ٦٨ هێزی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیریمیش كوژراوه و ١٩ هه‌زار و ٢٦٢ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.