به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ی “حال وه‌ش”، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر به‌ندكراوێكی كه‌م ئه‌ندامی به‌لووچ به‌ناوی “مه‌نسوور ده‌همه‌رده” دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌نسوور ده‌همه‌رده” شاگرد شۆفێری ئۆتوبووس و تووشی كه‌م ئه‌ندامیه و له ١١ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، ناوبراو بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی زاهیدان به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ دادگا، به تۆمه‌تی “افساد فی الارض” به ئێعدام مه‌حكووم و ڕاگوێزی به‌ندی ٩ی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره كراوه.