له‌ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێری ڕابردوودا دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “سه‌عدۆڵڵا كه‌ریمی سه‌رینی” خه‌ڵكی كرماشان و “ڕۆسته‌م عه‌باس زاده” خه‌ڵكی سه‌ڵماس له زیندانه‌كانی دیزڵ ئاباد و كه‌ره‌ج له‌سێداره دراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌عدۆڵڵا كه‌ریمی سه‌رینی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و “ڕۆسته‌م عه‌باس زاده” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو و حوكمه‌كه‌یان ڕۆژی ڕابردوو جێبه‌جێ كرا. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوی “فه‌رهاد كه‌ریمی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست” له زیندانی ناوه‌ندی كرماشان له سێداره درابوو.