به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی باكووری كوردستان به ناوی “سه‌ردار ئۆزمووش” ماوه‌ی پێنج ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی زیندانی نادادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ریدا مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌ردار ئۆزمووش” خه‌ڵكی باكووری كوردستان و ئیقامه‌ی باشووری كوردستانی هه‌یه، ناوبراو له به‌رواری ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٨ی هه‌تاویدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٠ ڕۆژ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی زیندانی ورمێ كرا. “سه‌ردار” له مافی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و له ڕێبه‌ندانی ٩٨ی هه‌تاویدا له‌لایه‌ن لقه‌كانی ٢ و ١١٦ی دادگای ورمێوه به تۆمه‌تی “ئیقدام دژی ئه‌منیه‌تی میللی” و “به‌زاندنی نایاسایی سنوور” له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له “پ.ك.ك”وه به 17 ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.