ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانكی به‌فرانبار، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی سێ به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “نادر نه‌زه‌ری پور” له زیندانی كرماشان، “نازیلا مه‌عرووفیان” له زیندانی ئێڤین و “له‌یلا حسێن زاده” له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز، ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “نادر نه‌زه‌ری پور” به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجییه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه به‌جۆڕێك كه ناچاربوون بیگوازنه‌وه بۆ به‌شی مێشك و ئه‌عسابی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان و ئێستا له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا به‌سته‌ری كراوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “نازیلا مه‌عرووفیان” هه‌واڵنێر و خوێندكاری سه‌قزی زانكۆی عه‌لامه كه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وتوووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ باوكی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه و له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری جه‌سته‌یی و ڕۆحی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له هۆش خۆی چووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی وه‌رامین كراوه، هه‌روه‌ها “له‌یلا حسێن زاده” زیندانی سیاسی و چالاكی خوێندكاری به‌ندكراو له زیندانی عادڵ ئابادی شیراز، له ڕۆژی ٢٩ی سه‌رماوه‌زه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌شكرانی له ده‌رمانی پێویست، مانی له خواردن گرتووه و ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.