ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی جوانڕۆ ئه‌و شاره‌ی به ته‌واوی میلیتاریزه كرد و هێزێكی زۆری له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئه‌و شاره كۆكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوته‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم چه‌ندین كامیرای چاودێریان له چه‌ند ناوچه‌ی شاره‌كه به مه‌به‌ستی كونتڕۆڵكردنی هاتووچۆی خه‌ڵك و شناسایی لاوانی شۆڕشگێڕ دامه‌زراندووه و شه‌قام و گهڕهكانی شاریان پڕ كردووه له ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و به تایبه‌ت ده‌ورووبه‌ری دادگوسته‌ری و فه‌رمانداری هێزێكی زۆری چه‌كدار جێگیر كراوه. شایانی باسه كه له ماوه‌ی شه‌وانی ڕابردوودا چه‌ندین هاووڵاتی خه‌ڵكی ئه‌و شاره له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان دا ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
