به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منیه‌كانی زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج هێرشیان كردۆته سه‌ر “ئیلهام مه‌ده‌ڕسی” كه مانی له خواردن گرتووه و به ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌وه گوشاریان بۆ هێناوه مانگرتنه‌كه‌ی بشكێنێت.
به‌ندكراوی كورد و هونه‌رمه‌ندی سنه “ئیلهام موده‌ڕسی” ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی مانی له خواردن گرتووه و باری ته‌ندرووستی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه ئه‌منیه‌كانه‌و ناجێگیره و به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كردووه. “ئیلهام موده‌ڕسی” نه‌خۆشی ئیلتهابی ڕووده و جگه‌ری هه‌یه و له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا به‌رپرسانی زیندان له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان ڕێگرییان كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردوودا ١٤ به‌ندكراوی ئه‌و زیندانه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “ئیلهام موده‌ڕسی” و “ئارمیتا عه‌باسی” مانگرتن له خواردنیان ڕاگه‌یاند.