به پێی ڕاپۆرتهكان، ماشینی دوو كاسبكاری خەڵکی شارەکانی مەریوان و سەردەشت، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەیان لێکرا.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ١٨ی خەزەڵوەر، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە جادەی گوندی “دەرەکێ”ی شاری مەریوان، بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ ماشینی کاسبکارێکیان بە ناوی “ئەفشار” خەڵکی گوندی “دەزڵی”یان دایە بەر دەسڕێژیی گولـلە. هەر لەم پێوهندهدا، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەر، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە شاری سەردەشت، ماشینی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “بێژوێ”یان بە ناوی “سادق سەعیدی”، دایەبەر دەسڕێژیی گولـلە. شایانی باسه، هێزە نیزامییەکان بەهۆی نەبوونی پلاک، تەقەیان لە ماشینی ناوبراو کردووە”.