ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سنفی و مه‌ده‌نی شاری سه‌قز سه‌ردانی ماڵی خوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئه‌و شاره به‌ناوی “میلاد عه‌بدی”یان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و لاوه به‌ندكراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند وخوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ته‌واوی زیندانیانی سیاسی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه، دروشمه‌كانی “ئێمه هه‌موو میلادین”، “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “ئازادی مافی هه‌موو مرۆڤێكه”یان به‌رز كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “میلاد عه‌بدی” خوێندكاری بواری “مه‌ده‌دكاری” زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌باییه و ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی خهوهڵوهری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.