له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، به پێشنیاری ده‌وڵه‌ت و په‌سه‌ندكردنی ئه‌و لایه‌حه له‌لایه‌ن “ئیبراهیم ڕه‌ئیسیه”وه، گه‌ڵاڵه‌ی سامان‌دانی كۆڵبه‌ران و سووختبه‌ران به مه‌بستی ده‌نگ هێنان ڕاده‌ستی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و لایه‌حه‌یه له پێنج ماده پێكهاتووه و ئامانجی ده‌وڵه‌ت چاكسازی له بواری كار و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆڵبه‌رانه و به وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌وه ئابووری ناچه سنوورییه‌كان ببوژێننه‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ی كارناسانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه سه‌پاندنی هه‌ژاری زۆرتر به‌سه‌ر دانیشتووانی ناوچه سنوورییه‌كانه.