ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، هه‌واڵی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی “محه‌ممه‌د به‌رووغه‌نی” له‌لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانه‌وه پشتڕاست كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتر هه‌واڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی “محه‌ممه‌د به‌رووغه‌نی” له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو كرابۆوه به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و ئیدعایانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و له ڕاپۆرتێكدا هه‌واڵی پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی له‌لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانه‌وه ڕاگه‌یاند. جێگای ئاماژه‌یه كه “محه‌ممه‌د به‌رووغه‌نی” له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی “ئاگردانی فه‌رمانداری پاكده‌شت” و “برینداركردنی هێزه‌كانی پۆلیس” حوكمی ئێعدام و مو‌حاره‌به‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. له هه‌واڵێكی دیكه دا ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی نه‌وشه‌هر به‌ناوی “عه‌رشیا ته‌كده‌ستان” دا به تۆمه‌تی “افساد فی الارض” سه‌پاندووه