ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی پترۆشیمی دێهلۆڕانی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی پترۆشیمی دێهلۆڕانی ئیلام له ئاست پێنه‌دانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و خوازیاری په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعین. هه‌روه‌ها كرێكارانی ناڕازی داوا ده‌كه‌ن ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به‌پێی نرخی هه‌ڵاوسان بڕواته سه‌ره‌وه و ده‌ڵێن: به‌هۆی هه‌ڵاوسان و گرانیه‌وه له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.