له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ر “وی‌دا ڕه‌بانی” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی تاران دا سه‌پاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “وی‌دا ڕه‌بانی” له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام”، به ٧ ساڵ و سێ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه كه به‌پێی ماده‌ی ١٣٤ی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات، سزای شه‌ش ساڵ زیندانی ته‌عزیری بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.