ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مانگی به‌فرانبار، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “سۆله‌یمان شوكری” له شاری بۆكان و “مێهران ڕه‌حمانی” له‌شاری مهاباد به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاره‌كانی بۆكان و مهاباد، ڕێوڕه‌سمی ماته‌مینی چله‌ی “سۆله‌یمان شوكری” له شاری بۆكان و “مێهران ڕه‌حمانی” له گوندی “قالۆی” سه‌ر به شاری مهاباد به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “ئێره شاری بۆكانه، قاتڵی بهكرێگیراوانه” و “دایه مه‌گری بۆ ڕۆڵه‌ت، شه‌رت بێ بستێنین تۆڵه” و هه‌روه‌ها خوێندنی سروودی شووڕشگێڕانه به‌ڕێوه‌چوو.