“موژگان کاووسی”، زیندانیی سیاسی و لە چالاکانی مافی ژنان و زمانی دایكی، خەڵکی شاری کەلاردەشتی مازندەران، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری ساری بە ٦٢ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “موژگان کاووسی” بەپێی دادنامەی لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری ساری، بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتی میللی” بە ٣٩ مانگ زیندان، بە تۆمەتی “بێڕێزی بە ڕێبەر” بە ١٥ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان و بە تۆمەتی ” تهبلیغ دژی نیزام” بە ٨ مانگ زیندان، مەحکووم کراوە و لە تۆمەتی “افساد فی الارض”، بێتاوان ناسراوە.