کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی لاوێكی خه‌ڵكی كامیاران له‌ گرتووخانه‌ی ڕژیمی ئیسلامی

گیان له‌ده‌ستدانی لاوێكی خه‌ڵكی كامیاران له‌ گرتووخانه‌ی ڕژیمی ئیسلامی

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێكی خه‌ڵكی گوندی “سالارئاوا”ی كامیاران به‌ناوی “میلاد شیری” به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی له‌ گرتووخانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌ گیانی به‌ختكرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “میلاد شیری” له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی شاری كامیاران له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به‌ شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست داوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ له‌ ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان دان و زانیاری ورد له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.