له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم سزای زیندانی به‌سه‌ر سێ چالاكی كرێكاری شاری بانه سه‌پاند و كاتی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگایی كردنی سێ چالاكی دیكه دیاری كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، “فواد فارۆقی” له چالاكانی سیاسی و مه‌دنی شاری بانه له‌لایه‌ن دادگاوه به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا كه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ٢ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون له گرتووخانه، حوكمه‌كه‌ی به دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی گۆڕدراوه، هه‌روه‌ها “په‌روین عه‌لی په‌ناه” چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی شاری بانه‌ش به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان دژبه ئاسایشی گشتی” و “به‌شدرای له كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی” سزای هه‌شت مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و به له‌به‌رچاوگرتنی دوو مانگ به‌ندكران، حوكمه‌كه‌ی بۆ ٢ ساڵ زیندانی ته‌علیقی گۆڕدرا و چالاكێكی دیكه‌ی كرێكاری بانه به‌ناوی “ئه‌فشین ڕه‌شیدی” به چوار مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو كه حوكمه‌كه‌ی بۆ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی گۆردڕا و سێ چالاكی دیكه به‌ناوه‌كانی “عومه‌ر سوله‌یمانی”، “سه‌عید محه‌ممه‌دی” و “فاتێح مه‌جیدی” كاتی دادگایی كردنیان بۆ سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ دواخرا.